خاوەنی پڕۆژەی شاری زێڕین دەستگیرکرا

لڤین:
میدیاکانی زیک لە سەرۆکی حکومەت لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویان کردەوە، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین لە هەولێرده‌ستگیركراوه.
سەرچاوەکە ئوەشیراگەیاندووە به تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی رێڕه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه و به‌هاناوە نه‌چوونی دانیشتووانه‌كه‌ی بووە، له‌كاتێكدا پاره‌ی خزمه‌تگوزاریشی وه‌رگرتووه.
خاوه‌نی پڕۆژه‌كه له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ستگیركراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی پڕۆژه‌كه كردووه و ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه‌ی كردووه، كه بووه‌ته هۆی درووستبوونی زیانێكی زۆر به دانیشتووانی پڕۆژه‌كه.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە شەوی ڕابردوو زیاتر له 200 ماڵ به‌هۆی لافاوه‌وه له شاری زێڕین له پارێزگای هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وتووه و زیانێکی زۆریش بەر دەوروبەری پڕۆژەکە کەوتووە.