پارتی وەلامی ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوك دەداتەوە

لڤین:

پارتی، لەكەركوك دەنگی پارتی لە دەنگی یەكێتی و گۆڕان زیاترە، یەكێتی رێككەوتنی ژێربەژێری بۆ مانەوەی راكان جبوری كردووە.

پاش بڵاو بوونەوەی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی هەڵبژاردنە پێش وەختەکەی ( ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی زۆر دەنگی دەنگدەرانی کەرکوک داوای پارێزگاری ئەوشارەی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە،لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.

ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان  وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی دایەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

وەلامێك بۆ ڕاگەیاندراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکەرکوك.

لەم ڕۆژانە لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كەركوك ، روونكردنەوەیەكیان لە راگەیاندنەكان بڵاو كردۆتەوە، لە هەوڵی شاردنەوەی ڕاستیەکان و چەواشە كردنی خەڵكی سەربەرزی كەركوك و كوردستان .

لەو ڕاگەیاندنە دەڵێن دەنگی کە لەم ھەڵبژاردنە بەدەستیان ھێناوە زۆرترە !! لەو دەنگانەی کاندیدە سەرکەوتووەکانی پارتی کە بە دەستیان ھێناوە !!!!؟؟؟؟

١- بەپێی دوا ئاماری كۆمسیۆن دەنگەكانی کاندیدمان لە بازنەی یەك (٣٧،٧٧٤) دەنگە ، باشە کام کاندیدی ئێوەو گشت لایەنەکانی دیکە لە کەرکوك لەو دەنگانەی کە کاندیدی سەرکەوتوی پارتیمان بەڕێز شاخەوان عبداللە بەرزترە ؟ ھەردوو کاندیدەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارن كە شاخەوان عبداللە و نجوی حمید بە ھەردوو (49631) دەنگیان بەدەست ھێناوە .

٢- دەنگەكانی دوو کاندیدی ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستان + گۆران ) کە بە کۆی دەنگی دەنگدەرانی ھەردوو لایەن (٢٨٩٥٧) دەنگیان بەدەست ھێناوە ، ئەگەر دابەشی سەر دوو لایەنی هاوپیەیمانی كە لەم هەڵبژاردنە پێكەوە بەشداربوون ھی ھەر لایەنێکیان دەكاتە (14478) دەنگ کە بەدەستیان ھێناوە .

٣- ناوی کاندیدە سەربەخۆیەکان کۆمسیون دیاری کردوون ، هەركاندیدێكی سەربەخۆ ، خۆی كاندید كردبێت دەنگی خەڵكی بێ لایەنی هێناوە وەکو سەربەخۆ نەك ھی ھیچ لایەنێکی سیاسی ، چونكە ئەو دەنگدەرەی كە دەنگی پێداوە دیارە سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی و بۆ ھیچ لایەنێکی دیاری كراو نییە و، ئەو دەنگدەرەش پڕ بەدڵ و ھەستی خۆی دەنگی بە كاندیدێكی سەربەخۆ داوە نەك بە ھیچ لایەنێکی سیاسی.

لە ڕاگەیاندراوەکە باسی پارێزگاری کەرکوك دەکات:-

بابەتی پارێزگاری كەركوك دیارە كێن ئەوانەی بونەتە هۆكاری ئەوەی لەدەست كورد دەربچێت و پارێزگارێكی عارەبی وەكو (راكان سعید) لەو پۆستە بەردەوام بێت.

فەرموون ئەوە ئەو ڕێككەوتنەیە كە خۆتان و بە ئیمزای كەسێكی ناسراوی خۆتان بە فەرمی لەگەڵ راكان ڕێككەوتوون و ئیمزاتان كردووە، كە (راكان سعید علی) پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت هەم جێگری پارێزگار بێت و هەم پارێزگاریش بێت ، هەتا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكی داهاتوو کە ھێشتا یاساکەی دیاری نەکراوە !!!! ڕێکەوتنەکە دیارەو خۆتان ئیمزاتان لەسەر کردووەو ناتوانن ھاشای لێ بکەن!!!!

خۆتان دەزانن ھۆکارەکەی ژمارەیەك لەخیانەتکاران لە ناو خۆتان بەو کارە ھەڵسان لە خیانەتی ١٦-ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ ئەوانیش لە ناو خۆتان بوون بونە هۆكاری لە دەستدانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و لە دەستدانی پارێزگاری كەركوك هەر خۆتان رێككەوتنی ژێر بە ژێرتان كردووەو ئیمزاتان لەسەر ڕێکەوتنێك كردووە كە (راكان سعید) هەم جێگری پارێزگار بێت و هەم پارێزگار بێت تا هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك کە ھێشتا یاساکەی دەرنەچووە و دەڵێن باروو دۆخەکەش بەو شێوەیە بمێنێتەوە !!!! ئەوا دەقەکەی ڕێکەوتننامەکەتان وەکو خۆی لەگەڵ ئەم نوسینەمان بلاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی دڵسۆزانی کوردستان لە ڕاستیەکان بگەن و کەس نەتوانێت چەواشەیان بکات.

راگەیاندنی لقی 3ی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٥-١٠-٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button