وەڵامێک بۆ پارتی سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری کەرکوک

لڤین:

لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک، دەنگە بەدەستهاتووەکانی یەکێتیی و پارتی ئەو راستییە دەسەلمنێت کە کام لایەنە دەنگی یەکەمە لە کەرکوک و پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کێ دەبێت.

لە دوای کۆتاییهێنانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی، چەند بەرپرسێکی پارتی بانگەشەی ئەوە دەکە کە پارتی دەنگی یەکەمی کەرکوکی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ئەوان بێت!

لێرەوە دەمانەوێ رای گشتی و کەرکوکییە دلێرەکان لەم چەواشەکارییانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسەو بانگەشانەی پارتی دەیانکات هیچ راستییەکی تێدا نییە، چونکە دەنگە بەدەستهاتووەکانی یەکێتیی و پارتی ئەو راستییە دەسەلمنێت کە کام لایەنە دەنگی یەکەمە لە کەرکوک!

بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، پارتی لە کەرکوک تەنها (49631) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا یەکێتیی (82380) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ئەو دەنگانەی کە  ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە دەروەی لیستی یەکێتی بەدەستیان هێناوە ئەژمار بکەین ژماری دنگەکانی یەکێتیی زۆر لەوە زیاترە کە باسمان کرد. بۆیە لە بەرامبەر راستی و دروستی ئەم ژمارانەدا عەیبەیەکی گەورەیە بەرپرسانی پارتی بڵێن ئێمە دەنگی یەکەمین لە کەرکوک، ئەگەر هاتباو تەکنیک و سیستمی هەڵبژاردن  رێگر نەبوایە لە بەردەم پڕۆسەکە، لانی کەم یەکێتیی (5) کورسیشی بەدەست دەهێنا.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش، وێڕای جەختکردنەوەمان کە ئەو پۆستە پشکی کوردە و لەناو کوردیشدا پۆستی یەکێتییە، داوا لە هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی نیشتمانی کۆ ببنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بە تایبەتیش داوا لە بەرپرسانی پارتی دەکەین بەم هەڵوێستەیان نەبنەوە رێگر لە بەردەم بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەک لە رابردوودا کردیان، لە کاتێکدا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەیتوانی ئەو پۆستە بۆ کورد وەربگرێتەوە، بەڵام! بەرپرسانی پارتی بوونە رێگر لە بەردەم ئەو هەنگاوە نیشتمانی و نەتەوەییە و جارێکی تر بوونەوە مایەی مانەوەی ئەم پارێزگارە سەپێنراوەی کەرکوک لە پۆستەکەی!.

لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک
٢٣ / ١٠ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button