ژوورى ئۆپراسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر چەند بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند

لڤین:
ژوورى ئۆپراسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر لەهەر قەزا و ناحییە و شوێن و گەڕەک و کۆڵانێک هاوڵاتییان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن و مەترسیەکان پەرەى سەند، ئەوا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شاره‌كه‌مان، رێكاره‌كان توندتر دەکرێن.
لە ڕاگه‌یەندراوێكدا ئەمرۆ ( دووشەممە، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) پاش کۆبوونەوەکەی ژوورى ئۆپراسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، دەربارەی ڕێکارە نوێکانی رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا ، چەند خاڵێکی ڕایگەیاند، تێیدا هاتوە،” داوا لە هاوڵاتییانى شارەکەمان دەکەین لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، هەموو ئەو گردبوونەوە و ئاهەنگانەى لە هۆڵى مزگەوتەکان، ماڵ، شوێنە گشتییەکان، بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى پیشەواى مرۆڤایەتى (محەمەد د.خ) لەسەربێت ڕابگرن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاوڵاتییه‌ك بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هیچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگایه‌كى حكومى.
سەبارەت بە قوتابخانەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 2021.10.31 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن. ئەوەشی ئاشکراکردووە،ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر لەهەر قەزا و ناحییە و شوێن و گەڕەک و کۆڵانێک هاوڵاتییان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن و مەترسیەکان پەرەى سەند، ئەوا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شاره‌كه‌مان، رێكاره‌كان توندتر دەکرێن”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگه‌یندراوێك له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر
ئێواره‌ى ئەمڕۆ دووشەمە 2021.10.25، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیارعەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى گشتیى شاره‌كه‌مان و هەستیاری و مەترسیداری ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ى کە به‌هۆى هەڵکشان و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆته ئاراوه، گەیشتە ئەم بڕیارانەى خوارەوە:-
یه‌كه‌م/ داوا لە هاوڵاتییانى شارەکەمان دەکەین لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، هەموو ئەو گردبوونەوە و ئاهەنگانەى لە هۆڵى مزگەوتەکان، ماڵ، شوێنە گشتییەکان، بەبۆنەى یادى لەدایک بوونى فەخرى کائینات پیشەواى مرۆڤایەتى (محمەد)(د.خ) لەسەربێت ڕابگرن، لەهەولێرى پایتەخت ئەوەى پێویست بووە بۆ ئەم یادە مەزن و پیرۆزە لەئەنجامدانى ڕێورەسم و یادکردنەوەى ئەم ڕۆژە پڕشکۆیە ئەنجامدراوە، بۆیە داوکارین هاڵاتییان و هاوشاریانى شارەکەمان پابەندبن بەم بڕیارەوە.
دووەم/ سه‌رجه‌م قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت تەواوى ئه‌و رێكارانه‌ى ژوورى ئۆپەراسیۆن وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی تەواویشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك پێویستى کرد رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
سێیەم/ بەستنی ماسک بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان دەبێتە ئیلزامی و قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان چاودێری دەکەن.
چواره‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاوڵاتییه‌ك بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هیچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگایه‌كى حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فەرمانگە و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه و بەڕێوەبەرایەتییە به‌رپرسیارن.
پێنجەم/ ھەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، لە ماوەی دوو مانگدا دەبێت ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
شەشەم/ پرسەدانان لە (کۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و بنکەکانى پۆلیس ڕاسپێردراون چاودێرى سنوورەکانى خۆیان بکەن.
حەوتەم/ ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستەکارتی ڤاکسینیان ھەبێت.
هه‌شته‌م/ مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 2021.12.1 ڤاکسینیان وەرگرتبێت.
نۆیه‌م/ داواده‌كه‌ین هه‌روه‌ك چۆن لە ڕابردوودا مامۆستایانی ئایینی هاوکارمان بوونە، بە هەمان شێوە ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستیی و رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانى خۆپارێزى.
دەیەم/ دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 2021.10.31 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
یازده‌یه‌م/ لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان یان کارتی ڤاکسینیان پێ بێت، یاخود پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت، بۆ ئەو مەبەستەش خاوەنى (هوتێل، هۆڵ، شوێنەکان) بەرپرسیارن و لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە چاودێرى دەکرێن.
دوازدەیەم/ له دواى بڵاوبوونەوەى ئەم ڕاگەیندراوە، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، هێزه‌كانى پۆلیسى هاتووچۆى ڕاسپاردووە ڕێکارى تایبەت بەرامبەر شوفێران و سەرنشینانى بگرنەبەر کە پابەند نین بە ڕیکارەکانى خۆپارێزى و ڕێنماییە تەندروستییەکان، بەتایبەتى بەستنى (ماسک).
سێزدەیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر لەهەر قەزا و ناحییە و شوێن و گەڕەک و کۆڵانێک هاوڵاتییان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن و مەترسیەکان پەرەى سەند، ئەوا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شاره‌كه‌مان، رێكاره‌كان توندتر دەکرێن، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن، تاوەکو بارودۆخەکە و ڕەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.
چوارده‌یه‌م/ ئه‌م رێكارانه له‌كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌و 25 له‌سه‌ر 26ى 10ی 2021 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2021.10.25
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21