ئەمڕۆ وردەکاری ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت

لڤین:
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە وردەکاری ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەنێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتى (2021/10/25) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وردەکارى و داتاى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) ڕادەگەیەنێت.
بۆ ئەم مەبەستە دەزگاکانى ڕاگەیاندن (بینراو، بیستراو، نوسراو) دەتوانن لەم کات و شوێنانەى خوارەوە ئامادەبن بۆ روماڵى ئەنجامەکان.
شوێن/ دیوانى وەزارەت – هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس
ڕێکەوت/ دووشەمە – 2021/10/25
سەعات/ 10ى سەرلەبەیانى