کودەتایەکی سەربازی ئەنجام درا

لڤین:
کودەتایەکی سەربازی لە سودان روویدا و هێزێکی سەربازی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتی سودان ئەنجامدراوە، عەبدوڵا حەمدوک، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و چەند وەزیر و کاربەدەستێکی دیکەی حکومیش دەستگیرکراون.
میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە لە خەرتومی پایتەختی وڵاتەکە بەتەواوی هێڵی ئینتەرنێت بچڕاوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکەش داخراوە.