تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

لڤین:

ستیڤ سوئینی ڕۆژنامەوانی بریتانیایی ڕایگەیاند کە بەڵگەگەلێک دەست کەوتووە کە تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

ستیڤ سوئینی، ڕۆژنامەوان و بەرپرس لە ڕۆژنامەی بریتانی مۆرنینگ ستار، ڕایگەیاند بەڵگەگەلێک لەبەردەستدایە کە دەریدەخات تورکیا لە هێرش بۆ سەر ناوچە باکورییەکانی هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

ستیڤ سوئینی لە دیدارێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئاشتی لە کوردستان، وتی: یەکێک لە ئەو بەڵگانەی کە دەیسەلمێنێت تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، ئاسەواری بەجێماوە لەسەر لەشی کەسانێک کە لە ناوچەکە بوون. بەڵگە گەلێکی دیکە لەوانە کاریگەری چەکی کیمیایی لەسەر سروشتی ناوچەکەش بۆ سەلماندنی ئەو تاوانە هەیە.

ئەو رۆژنامەوانە رەخنە یلە بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە قەدەغەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گرت و دەڵێت: ئەبێت دەستبەجێ شاندێک بۆ بەدواداچون لەو ناوچانە لە هەرێمی کوردستان کە تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە پێکبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button