تەقینەوەیەكی گەورە لە دیمەشق 17 بریندار و گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە

لڤین:

تەقینەوەیەكی بەهێز لە دیمەشقی پایتەختی سوریا روویدا و بەهۆیەوە 17 كەس برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی سانای سەر بە حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەکی تیرۆریستی روویداوە و لە رێگەی دوو بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە و تیمە ئەندازەییەكان بۆمبێكی تریشیان لە شوێنی تەقینەوەكە پوچەڵكردۆتەوە.

راشیگەیاند، تەقینەوەكە لە كاتێكدا بووە، كە پاسێكی سەر بە سوپای سوریا بەسەر پردێكدا لە شاری دیمەشق تێپەڕیووە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە 14 كەس كوژراون و 3 كەسی دیکەش برینداربوون، تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button