"حکومەت و وەزارەتی تەندروستی وەڵاممان نادەنەوە"

تەندروستی راپەڕین: دۆخی تەندروستی ناوچەکە لەمە خراپتر نابێت

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دۆخی هاوڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لەمە خراپتر نابێت و حکومەت و وەزارەتی تەندروستیش وەڵاممان نادەنەوە.

دیار ئیبراهیم، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند “لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین یەکەمجارە ئێمە بگەینە حاڵەتێک کە (بێدی ئۆکسجین) لە نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەمێنێت، ڕێژەی تووشبوون لەچاو ماوەکانی ڕابردوو لەوتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو هێندە زیاترە.”

دەشڵێت “لە ئێستادا ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە دێنە نەخۆشخانەکانیان هەموویان پێویستییان بە ئۆکسجین هەیە خۆشیان کێشەی کەمی ئۆکسجینیان هەیە

ئەو جەختیکردەوە کە “پێشتر دەرمانمان بۆ چوار مانگ کڕیبوو بەڵام لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هەموویمان سەرفکردووە و لە ئێستادا چەندین دەرمانی پێویستیمان نەماوە و لێمان بڕاوە” دەشڵێت لەماوەی نۆ ڕۆژدا پێنج هەزار بوتڵ ئۆکسجینمان سەرفکردووە، بەتەنها لە دوێنێشدا هەزار بوتڵمان سەرفکردووە.

بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین دەشڵێت: لەسەر پێداویستی ئۆکسجین و دەرمان بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین چەندین جار پەیوەندیمان کردووە بە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام بەداخەوە وەڵاممان نادەنەوە.

ئەوەشی وت “دۆخی هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەرگیز لەمە خراپتر نابێت کە هەیە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 25 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە یەک ڕۆژدا هەشت کەس بە کۆرۆنا مردوون، ئەم ئامارانە بۆ من وەک یەکەم بەرپرسی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین بەداخەوە ئاماری دڵخۆشکەر نین”.

د.دیار داوای لە هاوڵاتییان کرد ڤاکسین وەربگرن، دەشڵێت “لە کۆی 89 حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا کە دوێنێ سەردانمان کردوون هیچ کام لەوانە ڤاکسینییان پێشتر وەرنەگرتووە، ئەگەر پێشتریش حاڵەتی توشبوون هەبووبێت مەترسیدار نەبووە و لەماڵەکانیان چارەسەرییان وەرگرتووە، بێگومان لەوە باشترە بێن لە نەخۆشخانە ئۆکسجین وەربگرن، ئێمە ئێستا 35 کەسمان لەژێر ئامێری ئۆکسجینی دەسکردان”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button