تەندروستی عێراق وادەی هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنای راگەیاند

لڤین:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، هۆشداری له شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌وه‌رزی سه‌رمای ئه‌مساڵ، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا روو له‌وڵات بكات.
هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، تا ئێستا شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌گه‌یشتوه‌ته عێراق، تاكه حاڵه‌تیش بۆ به‌رگرتن له شه‌پۆلی چواره‌م، به‌كارهێنانی ڤاكسین و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیه.
ئەو وتیشی، ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی ئه‌مساڵ شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا روو له‌وڵات بكات، هیواشیخواست تا ئەو کاتە نیوەی دانیشتوانی عێراق ڤاکسینیان وەرگرتبێت.
عوبەیدی باسی لەوەشکرد ئەو شەپۆلە بەهێز دەبێت ئەگەر بێت 50٪یان خۆیان نەکوتابێت، بەڵام ئەگەر بێت و خەڵکێکی زۆر ڤاکسینیان وەرگرتبێت ئەو مەترسیەی نامێنێت.