مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

لڤین:
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی كۆببێتەوە، بڕیارە گفتوگۆی بەرنامە و مەرجەكانی حزبەکە بکرێت بۆ چوونە نێوگفتوگۆكانی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵيبانی هاوسەرۆکی یەکێتی کۆ ببێتەوە و بەگوێرەی زانیارکانی لڤین کۆبونەوەکە بەرنامەی گفتوگۆلەگەڵ لایەنە کوردیەکان دادەنێت.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا یەکێتی باس لە لایەنی گونجاوی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات، بەڵآم بە ئەگەرێکی زۆر ئەو لایەنە یەکلایی ناکەنەوە کە دەیانەوێت کورد هاوپەیمانی لەگەڵدا بکات.