عێراق و هەرێم بۆ رووداوەكانی ئەمشەوی هەولێر لیژنەیەكیان پێكهێنا

لڤین: سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند لەگەل كازمی لە پەیوەندیدان بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی موشەكەكایان ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە و لیژنەیەكی هاوبەشیش پێكهێندراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی هەولێر رایگەیاند بە تووندی سەركۆنەی دەكات و ئاشكرای كرد كە هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیەكی وردیان دەست پێكردووە.

ناوبراو لە تویتەری خۆی داوای لە هاونیشتمانییانی كوردستان كرد كە ئارام بن وتیشی “لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا لە پەیوەندیدام بۆ هاوئاهەنگیی پێویست بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم كردەوە تیرۆریستییە.”

هاوكات هەر ئەمشەو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە لایەنە تایبەتمەندەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق پێك بهێنرێت بۆ ئەوەی ئەو لایەنە بناسرێتەوە كە لە پشتی هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێرەوە بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button