هۆشیار زێباری: هەڵبژاردنی ئەمجارە لە پاکترین هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو

لڤین:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رادەگەیەنێت، هەندێک لە سەرانی گەندەڵی لە هەڵبژاردنەکەی یەکشەممەدا کەوتن، ئەوەش ئەنجامێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بۆ عێراقییەکان.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقیە نیوز رایگەیاند: هەندێک لە سەرانی گەندەڵی لە هەڵبژاردنەکەی یەکشەممەدا کەوتن، ئەوەش ئەنجامێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بۆ عێراقییەکان، هەرچەندە هەندێک لە وەزیر و سیاسیەکان سەرنەکەوتن، بەڵام هەندێک لە پەرلەمانتاری کوردیش کە دژایەتی هەرێم و مافە دەستورییەکەیان دەکرد کەوتن”.

ئەو وتیشی: هەڵبژاردنی یەکشەممەی ڕابردوو لە پاکترین هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو لەلایەنی دادگەری و ئازادی، ئەوەى لەم قۆناغەدا گرنگە دورکەوتنەوەیە لە بارگرژی و دروستکردنی توندوتیژی و ڕاگرتنی هەموو لێدوان و قسەیەک کە بەو ئاڕاستەیە دەڕوات.

زێباری، دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەڵێت “حکومەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت و هیچ لایەنێک ناتوانێت خۆی بەسەر ئەوی تردا بسەپێنێت، پێویستە هەمووان بەپێی سازان بەشداری تێدا بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button