حزبی دیموکرات: ئێران کەرەستەی سەربازی دەگوازێتەوە بۆ سەر سنوری هەرێمی کوردستان

لڤین:
حزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکو چەکوچۆڵی قورس و سووک دەگوازێتەوە بۆ سنورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان.
ناوەندی میدیای حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) رایگەیاند: سوپای پاسدارانی ئێران بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکوو چەکوچۆڵی قورس و سووک بۆسه‌ر سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەگوازێتەوە.
روونیکردووەتەوە بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆ نوێیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، سوپای پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی سەربازیی بۆسه‌ر سنوره‌كانی كوردستان بەردەوامە.
باسی ئەوەشی کردووە کە له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسماعیل قائانی و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سەربازیی سپای قودس به دوای سه‌ردانی بهغدادههولێر و سلێمانیان كردووە.