حەشدی شەعبی هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا دەكات

لڤین: بەرپـرسێكی حەشدی شەعبی ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن هێزەكانی ئەوان موشەكەكانیان گرتبێتە شاری هەولێر و دەڵێت سكاڵا تۆمار دەكەین.

عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باكوری عێراقی حەشدی شەعبی، لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمەریكا رەتیكردەوە هیچ زانیارییەكیان لەسەر هەڵدانی ئەو موشەكانە هەبێت و رەتیكردەوە هێزەكانیان لە پشت ئەو هێرشەوە بن كە كراوەتە سەر شاری هەولێر.

ناوبراو وتی هەر لایەنێك تۆمەتبارمان بكات ئەوا لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆماردەكەین، لەبەرامبەردا لیوا محەمەد ڕێگر، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای كەركوكی پـێشمەرگە، رایگەیاندووە لە قەزای دبسەوە زانیارییان پـێداروە حەشدی شەعبی لەوێوە موشەكەكانی ئاڕاستەی هەولێر كردووە، هەر بۆیە لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەو زانیاریە دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button