بزوتنەوەی گۆڕان: پاراستنی ئاسایش هەولێر وەك ئەولەویەتی سیاسی سەیر دەكەین

لڤین: وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە باری هێرشە موشەكیەكەی ئەمشوی هەولێر رایگەیاند پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاونیشتمانیانی هەولێری پایتەخت وەك ئەولەویەتی سیاسیی سەیر دەكەن.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی هێرشە موشەكیەكەی ئەمشەوی هەولێر رایگەیاند: بەداخەوە، ئەمشەو لەرێی چەند موشەكێك، ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر كرایە ئامانج.
وتەبێژی گۆڕان وتیشی: پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاونیشتمانیانی هەولێری پایتەخت وەك ئەولەویەتی سیاسیی سەیر دەكەین، بە توندی ئیدانەی هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكەین.