میدیای پارتی: یەکگرتوو کورسیەکی لە دهۆک لەدەستدا

لڤین:

دوای جیاکردنەوەی دەنگی بەشێکی دیکە لە سندوقەکانی دەنگدان میدیا پارتی دەڵێن حزبەکەیان کورسیەکی دیکەی لە دهۆک زیاد کردووە لەبەرامبەردا یەکگرتوو لە دهۆک کورسیەکی لەدەستداوە.

دوایژماردنەوەی دەستی دەنگی 8547 وێستگە ژمارەی کورسییەکانی یەکگرتوو بووەتە لە دهۆک دابەزیوە بۆ یەک کورسی، بەڵآم ئەو کاندیدەی کیەکگرتوو کە وا باس دەکرێت کورسیەکەی لەدەستداوە رایگەیاند: هێشتا 20٪ـی ئەنجامی ژماردنی ئەو سندووقانەی بە دەست جیاکراونەتەوە، خراونەتە سەر ئەنجامەکان و 80٪ـی جیاکردنەوەکە ماوە.

بە گوێرەی ئەو ئەنجامەی ئێستا کۆمسیۆن رایگەیاندووە ژمارەی دەنگەکانی عومەر کۆچەر کاندیدی یەکگرتوو لە دهۆک بووەتە 20313 دەنگ و لە بەرامبەریشدا ژمارەی دەنگەکانی عەبدولواحید ئەحمەد رەشید، کاندیدی پارتی بووەتە 20348 .

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنیش لە پارێزگای دهۆک دەنگی 295 وێستگە یەکلایی کراونەتەوە و 193 وێستگە ماون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button