دوای ٢٠ رۆژی دیکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

لڤین:
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەگەر هەیە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن گۆڕانكاری بەسەردا بێت و دوای 20 رۆژی دیكە، ئەنجامی كۆتایی دەنگدان ئاشكرادەكرێت.
جومانە غەلای ، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن گۆڕانكاری بەسەردابێت و دوای 20 رۆژی دیكە، ئەنجامی كۆتایی دەنگدان ئاشكرا بكرێن .
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی 11ی ئەم مانگە کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەنی بڵآو کردەوە و بەشێکیش لە هێزە عێراقیەکان ناڕەزاییان دەربڕیوە و نیگەرانن لە ئەنجامەکانی دەنگدان.