نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردن لایەنەکان لەسەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە

لڤین:  

بەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە شاری هەولێر دەنگیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستانرایگەیاند، هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە بە چاکە بۆ عێراق بگەڕێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی،  کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کوڕێکیدا بەناوی چیاڤان بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی کرد و دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و له‌ به‌غداد یه‌كڕیز بن و بتوانن داكۆكی له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی: تەمەننا دەکەم هەموو هێزە کوردستانییەکان کۆدەنگ بین، بۆ ئەوەی پێکەوە بچینە بەغداد بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: هیوادارین پەرلەمان و حکومەتی عێراق بەجددی هەوڵبدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی باشتر لەوەی کە هەیە، گەلی عێراق پێویستی بەوە هەیە دۆخی باشتر بکرێت بەتایبەتی لەروی ئابوریەوە، هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە تەرکیزی لەسەر مەسەلەی دۆزینەوەی دەرفەتی کار و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button