کازمی: سبەی دەستکەوتی ئەمنی گەورە رادەگەیەنین

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری بەغداد دەنگیدا.

مستەفا کازمی دوای دەنگدانی  رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە یەکەم ھەڵبژاردنە کە بەبێ قەدەغەی ھاتووچۆ بەڕێوەدەچێت و وتی “داوا لە عێراقییەکان دەکەم بەشداریی فراوان لە ھەڵبژاردنەکاندا بکەن، نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدرێت”.

وتیشی “بەڵێنی خۆمان بەرامبەر بەگەل، جێبەجێ کرد” راشیگەیاند “پێم باشبوو یەکەم کەس بم، دەنگی خۆم بدەم، پێویستە ھەمووان بەشداربن لە گۆڕینی رەوشی عێراق”.

کازمی ئاشکراشی کرد کە سبەی دووشەممە، دەستکەوتی گەورەی ئەمنی رادەگەیەنن.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا، کرانەوە و پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button