ئەمرۆ زیاتر لە ملیۆنێک چەکدار بێ حەشدی شەعبی بەشداری دەنگدان دەکات

لڤین:
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند زیاتر لە ملیۆنێ چەکدار و 120ھەزار ئاوارە بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن ھاوکات 776 زیندانیش بەشداری دەنگدان دەکەن.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ملیۆنێك و 75 هه‌زار و 727 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌نگده‌ده‌ن.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن وتیشی: 120 هه‌زار ئاواره و 776 زیندانیش كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له زیندانه‌كاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ئاشکراشیرد: هێزه ئه‌منییه‌كان له 595 بنكه كه به‌سه‌ر 2 هه‌زار و 584 وێستگه‌دا دابه‌شكراون، ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئاواره‌كانیش له 86 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش، هێزه‌كانی ناوخۆ لە 122 بنکە ده‌نگ ده‌ده‌ن، كه 52 بنكه‌یان له هەولێر، 41 بنكه‌یان لە سلێمانی و 29 بنكه‌یان لە دهۆکن.
راشیگەیاند ئاوارەکان له هه‌ولێر له 20 بنكه و له سلێمانی 9 بنكه و له دهۆك 31 بنكه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه كۆی گشتیی ئاواره‌كان له 60 بنكه‌لە ھەرێمی کوردستاندا ده‌نگ ده‌ده‌نجگە لەوەش 4 بنکە له كه‌ركوك، 2 له دیاله و بنكه‌یه‌كیش له نه‌ینه‌وا بۆیان دانراوە.
حه‌شدی شه‌عبی بەھۆی ئەوەی ئامادە نییە ژمارەی چەکدارەکانی ئاشکرا بکات وه‌ڵامی داواكاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌دابوویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ چه‌كداره‌كانی ده‌ربكات و به‌و هۆیه‌وه كۆمیسیۆن بڕیاری دا، رێگه نه‌دات چه‌كدارانی حه‌شد به‌شداری لە دەنگدانی تایبەتدا بکەن .