ئەدهەم بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە رای خۆی بڵاوکردەوە

لڤین:
ئه‌دهه‌م بارزانی، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و هاوڵاتیان دەبێت ئازادبن.
ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه “لە رۆژانی رابردوودا و تائێستاش بەبەردەوامی، زۆر لە خوشک و برایانم، لەسەراسەری کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش، داوایان لێکردووم، کە رای خۆم لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عیراق رابگەیه‌نم”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “بەراشکاوی بۆ چوونی من لەو بارەوە ئەوەیە، کە دەبێ هەموو هاوڵاتیان سەربەست بن لە دەربڕینی بیروڕا و ئازادیش بن لە دەنگدان”.
ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی پارتی ده‌شڵێت “ئەوەی کە پەیوەندی بە رای تایبەتیی من هەبێت ئەوەیە، کە لەو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراقدا، بێدەنگیم ھەڵبژادووە”.