باڵیۆزی ئێران لە بەغداد هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان

لڤین:

باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، نەیارانی ئێران سنوور دەبەزێنن و کاری تێکدەری دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، پێویستە ئەو کارانە ڕابگیرێن، ئەگەرنا ئێران ناچار دەبێت ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات.

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ھۆشداری دا بە ھەرێمی کوردستان، کە پێویستە ڕێگەنەدات ئەو حزبە نەیارەکانی ئێران کە لەسەر سنوورن، ئێران بکەنە ئامانج.

ئاشکراشیکردوە،” چەندین جار داوایان لە ھەرێم و حکومەتی عێراق کردووە ئەو کارانە رابگرن، بەڵام ھێشتا نەیارانی ئێران سنوور دەبەزێنن و کاری تێکدەری دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان”.

لە بەشێکی وتەکانیدا هۆشداری داوەتە هەرێم و ڕایگەیاندوە،” پێویستە ئەو کارانە ڕابگیرێن، ئەگەرنا ئێران ناچار دەبێت ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات”.

مەسجدی ئاماژەی بەوەشکردوە،” بە ھیچ شێوەیەک نایانەوێت ناوچە سنورییەکان و ھەرێمی کوردستان توشی زیان بن و داواشی لە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرد ئەو کێشەیە بە شێوەیەکی جدی چارەسەر بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button