بافڵ تاڵەبانی: چاودێریکردنی ژیانی خەڵک لەڕێگەی تەلەفۆن و هۆكارە تەكنەلۆجییەكانەوە هێڵی سوورە

لڤین:
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنرێن و تێکەڵ بە کێشە کەسیی و سیاسییەکان بکرێن.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی ھەرێم سەردانی هەریەک لە دکتۆر خەسرەو گوڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کرد بە لە ڕاگەیەندراوی کۆتای سەردانەکەدا هاتوە،” لە دیدارێکدا کە لیوا حەکیم کەریم، بەڕێوەبەری نوسینگەی دەزگای ئاسایش ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی، ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان کرا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە زیان لە سەقامگیری ناوچەکە بدات”.
هەروەها هاتوە،” دکتۆر خەسرەو گوڵ پلان و ستراتیژی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی بۆ پاراستنی ئارامیی ھەرێم و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان خستەڕوو و ئاشکرایکرد، لەماوەی رابردوودا دوور لەچاوی میدیا دەیان شانەی نوستووی تیرۆریستانی داعش ئاشکرا و دەستگیرکراون و راپێچی دادگا کراون. بەھەماھەنگی ھێزەکانی پێشمەرگە، دژەتیرۆر و ھێزەکانی ناوخۆ بەردەوام لە ئەرکداین و ئەرکی ئێمەیە پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە بکەین و سەروماڵی خەڵک پارێزراو بێت. بۆیە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاش چاوپۆشی لەکەس ناکرێت و رێگە بەهیچ کەسێکیش نادرێت ناوی ئاسایش بۆ بەرژەوەندی شەخسی و مەرامی تایبەت بەکاربهێنێت”.
ئاماژە بەوەیشداروە،” لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایشی کرد و رایگەیاند، ئێوە پارێزەری ئارامیی و سەقامگیرین، ماندووبوون و قوربانیدانتان لەبیر ناکەین و بەڕێزەوە لە کار و چالاکییەکانتان دەڕوانین. لای یەکێتی ئاسایش و ژیان و کاروکاسبی خەڵک هێڵی سوورە و نابێت بەهیچ شێوەیەک لەبەرامبەر تاوانکاران و پێشێلکارانی یاسا لێبووردە بن و دەبێت رادەستی یاسا بکرێن، ئێمەش بەهەموو شێوەیەک پشتیوانتان دەبین”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” لەدرێژەی دیدارەکەدا هاوسەرۆک جەختی لەگۆڕانکاری و چاکسازییەکانی ناوخۆی یەکێتی کردەوە و رایگەیاند، لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنرێن و تێکەڵ بە کێشە کەسیی و سیاسییەکان بکرێن. چاودێریکردنی ژیانی خەڵک، کەسایەتییە سیاسی و گشتییەکان لەڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان و هۆكارە تەكنەلۆجییەكانەوە هێڵی سوورە و جێگای قبووڵ نییە. دەبێت بەبڕیاڕی دادوەر و لەژێر رێنمایی بنەماكانی مافی مرۆڤ ئەركەكانتان ئەنجام بدەن. ئەرکی ئێوە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیە. دەبێت کەشێکی لەبار و ژیانێکی ئارام بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان فەراهەم بکەن و هەست بەپارێزراوی بکەن”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21