یەکەمین عەمرەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

لڤین:

راگەیاندنی حەج و عەمرەی هه‌رێمی کوردستان،دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە، عەمرەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا راگەیاندنی حەج و عەمرەی هه‌رێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” عەمرەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالله، کۆچی دوایی کرد”.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە،” عەمڕەکارەکە ناوی مستەفا سلێمان مستەفا مزوریە و دانیشتووی شاری دهۆکە”.

ڕاگەیاندنی حەج و عەمرە روونیكرده‌وه‌تەوە ، له‌مباره‌یه‌وه‌ مەلا سەرمەد جەمیل، بەرێوەبەری حەج و عەمرەی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە كه‌ بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی حەرەم لە مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button