کازمی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ باوکی منداڵە ئەشکەنجە دراوەکە دەرکرد

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە دەستگیرکردنی ئەو باوکەى  ئەشکەنجەی یەکێک لە کوڕەکانی داوە و ڤیدیۆکەی بلاو بۆتەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق  بڵاویکردووەتەوە، مستەفاکازمی فەرمانیدا بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییەی کە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت توندوتیژی بەرامبەر یەکێک لە کوڕەکانی ئەنجام دەدات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە کوڕەکە لای خۆیان بهێڵنەوە و پارێزگاریی لێ بکەن تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر باوکی کۆتایی دێت.

دوێنێ ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا منداڵێکی عێراقی دەردەکەوێت بە زنجیر بەستراوەتەوە و ئەشکەنجە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button