داهاتی گومرکی  پەروێزخان و باشماح 40٪ کەمیکردووە

لڤین:

بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان زۆر كەمیكردووە، ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگ بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند: ئەو ئاسانكارییە زۆرەی لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراقی بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شمەكەكانیان بووەتە هۆی ئەوەی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان تەواو ڕوو لە كەمی بكات.

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم وتیشی: لەو مەرزانە ڕێنماییەكانی تەعریفەی گومرکی جێبەجێ‌ ناكرێن هاوكات بازرگانەكانیش بەدوای دەروازیەكدا دەگەرین كە كەمترین باجیان لەسەر دانێن و بەكەمترین پارە شمەك و كاڵاكانیان هاوردە بكەن.

ئەو ئاشکرای کرد بە نیازن پێداچوونەوە بەكارەنیاندا بكەین لەو دوو دەروازە سنوریە و دەشڵێت: بەهۆی كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگیش لەو دوو مەرزە بۆ رێژەی لە %40 كەمیكردووە

ساماڵ عەبدولرەحمان باسی لەوەشکرا: ئەوەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و ئەگەر حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت زیاتر كاریگەری ئەو كەمبوونەوەی داهاتی گومرگە دەردەكەوێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button