لە هەولێر هەشت کەس بەهۆی دراوی ساختە و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، 8 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه 5 كه‌س له‌وانه عه‌ره‌بن و دۆلاری ساخته‌یان پێبووه، تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌ش مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: باندێك ده‌ستگیركراوه، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن و 190 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی ره‌شیان پێگراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سێ چالاكی دیكه‌دا ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا 3 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه، كه چه‌ندین جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی پێیان گیراوه، بریتین له 124 گرام كریستاڵ، 110 گرام تلیاك، 4 گرام هیرۆین، 17 شیت حه‌بی ترامادۆڵ و 6 دانه پایپ.