کازمی: حكومەت سورە لەسەر گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو پارانەی عێراق كە براونەتە دەرەوە

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەو دۆسیانەی گەندەڵی لەماوەی یەك ساڵدا ئاشكرا کراون، بەدرێژایی 17 ساڵی پێشتر ئاشكرانەكراون.

مستەفا کازمی، لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی گەراندنەوەی سەرمایە تاڵانکراوەکانی عێراق سەرلەبەیانی ،ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا رایگەیاند، گەندەڵی و تیرۆر دوو ڕووی دراوێكن، حكومەت سورە لەسەر گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو پارانەی عێراق كە براونەتە دەرەوەی وڵات و ئامانجی سەرەكیمان بەگژداچوونەوەی گەندەڵییە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكمان پێكهێناوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: لیژنەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، بەشێك لە پارە دزراوەكانی لە دەرەوە گەڕاندووەتەوە و ئەو دۆسیانەی گەندەڵی كە لیژنەكە لەماوەی یەك ساڵدا ئاشكرایكردوون، بەدرێژایی 17 ساڵی پێشتر ئاشكرانەكراون.

یەو لە باسی ئامانجی كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان، وتی “ڕوبەڕوبوونەوەی هەموو ئەو كەسانەیە كە پارەی گشتی دەدزن”.

کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە بەشداری ئەحمەد ئەبو غەیت سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی و وەزیرەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و دەستەکانی دژە گەندەڵی لە وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە دەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button