وەزارەتی کارەبا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

 لڤین:

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی پێوەری زیرەک بە سەرکەوتوو وەسف دەکات و چەند بڕیارێکی نوێش دەردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی دەرکرد .

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە “کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسوولەی کارەبا لەکاتی خۆیدا. لە پێناو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر” و  کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی هاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارهێنانی کارەبا کە تووشی گرفت دەبن.

کۆبونەوەکە بڕیاریشیدا بە”خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک:  کە پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو وەسفی کردووە و رێنماییەکانی پێدانی کارەباش هەموار دەکرێتەوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاری ئەوەشدرا کە کارپێکردن و بەستنەوەی سیستمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆری کارەبای هەرێم جێبەجێ بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button