تورکیا لە ١٩٨٣ تا ئێستا چەند ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە؟

تورکیا لە ساڵی ١٩٨٣ وە لەدوای ڕێکەوتنی حکومەتی ئەوکاتی تورگوت ئۆزال لەگەڵ ڕژێمی سەدام حسێن هەتا ئەمڕۆ هێرش و ئۆپەراسیۆن بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە و بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان ئەنجام دەدات، بەڵام لە تەنها یەک ئۆپەراسیۆنیدا سەرکەوتوو نەبووە و بەبەرخۆدانی گەل و گەریلا شکستی خواردووە.
سەیری ئەمەی خوارە بکەن:
(ئۆپەراسیۆنی ڕۆژ یان هەتاو) ساڵی ١٩٨٣ دەستی پێکرد دوای چەند ڕۆژێک کۆتایی هات.
ئەمە یەکەم هێرشی دەوڵەتی تورک بوو بۆ دەرەوەی سنوری خۆی و بۆ باشووری کوردستان بۆ شەڕی پەکەکە کە بەڕێکەوتن لەگەڵ ڕژێمی بەعس ئەنجامیدا و تەنها پێنج کیلۆمەتر هاتە ناو باشوورەوە.
(ئۆپەراسیۆنی ڕاوەدونانی گەرم) ٢٧ی ئاداری ١٩٨٤ دەستی پێکرد و ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ کۆتایی هات.
ئەمەش لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی لەگەڵ ڕژێمی بەعس ئەنجامدرا کە بەپێی ئەو ڕێکەوتنە هەردوو وڵات ڕێگە بەیەکتر دەدەن بۆ شەڕی دژ بە ئۆپۆزسیۆنەکانیان ١٠ کیلۆمەتر بێنە ناو خاکی یەکترەوە.
(هێرشی ئاسمانی ئەودیوو سنوور) ١٥ی ئابی ١٩٨٦ دەستی پێکرد و هەمان ڕۆژ کۆتایی هات
(هێرشی ئاسمانی ئەودیوو سنوور) لە چواری ئاداری ١٩٨٧ دەستی پێکرد و هەمان ڕۆژ کۆتایی هات
(هەڵمەتی پاککردنەوە) پێنجی ئابی ١٩٩١ دەستی پێکرد ١٣ی ئابی ١٩٩١ کۆتایی هات
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە هەردوو دیوی باکوور و باشووری کوردستانەوە لە ناوچەی جۆڵەمێرگەوە ئەنجامدرا.
(ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور) پێنجی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ دەستی پێکرد ١٥ی تشرینی دووهەم ١٩٩٢ کۆتایی هات
ئەمە یەکەم هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو دژ بە گەریلاکانی پەکەکە و کە بەشەڕی خیانەت ناسرا، لەو بەرخۆدانەدا داستان شەهید بێریتان تۆمار کرا، ئەوە یەکەم هەنگاوی داگیرکاری کرداری سەربازی دەوڵەتی تورک بوو لە باشوور و دوای شکستی ئۆپەراسیۆنەکەش بەشێک لە هێزەکانی لەخاکی هەرێم نەکشاندەوە.
(ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک) ١٩٩٢ دەستی پێکرد و تەنها چەند ڕۆژێکی خایاند.
(هەڵمەتی پۆڵا) ٢١ی ئاداری ١٩٩٥ دەستی پێکرد و ٢ی ئایاری ١٩٩٥ کۆتایی هات
لەم هێرشەدا هەزاران سەرباز تورک و جاش بەشداریان تێکدا کرد و ژمارەیەکی زۆریان لێکوژرا.
(هەڵمەتی باز – هەڵۆ) نیسانی ١٩٩٦ دەستی پێکرد و تەنها چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو
(ئۆپەراسیۆنی زلڵە) ١٤ی حوزەیرانی ١٩٩٦ دەستی پێکرد و کانونی دووهەمی ١٩٩٧ کۆتایی هات
دەوڵەتی تورک خۆی دانی بەوەدا نا کە ژمارەیەکی زۆر سەربازیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا لێکوژراوە.
(ئۆپەراسیۆنی چەکوچ) ١٢ی ئایاری ١٩٩٧ دەستی پێکرد و ٧ی تەمووزی ١٩٩٧ کۆتایی هات
لەم هێرشەی تورکیادا بەرپرسی هەموو ئۆپەراسیۆنەکەی بەناوی رەجەب گوونگور لەگەڵ ١٣ پلەباڵای دیکەی سەربازیدا کەهەندێکیان لە ئاستی جەنەراڵدا بوون لەلایەن گەریلاکانەوە لە هەلیکۆپتەرێکدا کوژران، بەوەش هێرشەکەیان تێکشکا.
(ئۆپەراسیۆنی گزنگ) ٢٥ی ئەیلولی ١٩٩٧ دەستی پێکرد کۆتاییەکانی ١٩٩٧ کۆتایی هات
(ئۆپەراسیۆنی موراد) نیسانی ١٩٩٨ دەستی پێکرد و ئایاری ١٩٩٨ کۆتایی هات
سوپای تورکی داگیرکەر ئەم دوو هێرشەی بەهاوکاری پەدەکە ئەنجامدا و تیایدا هەزاران سەرباز و چەکداری پەدەکە بەشداربوون و سەردانیان لێکوژرا.
(ئۆپەراسیۆنی سەندەویج) لەساڵی ١٩٩٩ دەستی پێکرد لەناوچەی لۆلان و خواکوڕ ئەنجامدرا.
(ئۆپەراسیۆنی ڕۆژ یان هەتاو)٢١ی شوباتی ٢٠٠٨ دەستی پێکرد و ٢٩ی شوباتی ٢٠٠٨ کۆتایی هات
(ئۆپەراسیۆنی ئەودیوو سنوور) ١٧ی ئابی ٢٠١١ دەستی پێکرد و ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ کۆتایی هات
لەم دوو هێرشەدا دەوڵەتی تورک جاشێکی زۆری لە باکوری کوردستان خستە شەڕەوە و کوژراوی زۆریاندا و پاش شکستی ئۆپەراسیۆنەکە زۆرێک لە سەرۆک جاشەکان چەکیان دانا.
(ئۆپەراسیۆنی یاڵچین) ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ دەستی پێکرد ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٥ کۆتایی هات
(ئۆپەراسیۆنی خەندەق) ٨ی ئابی ٢٠١٥ دەستی پێکرد پاش ماوەیەک کۆتایی هات.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لەناو چەند شار و شارۆچکەی باکوری کوردستان ئەنجامدرا سوپای تورک ئەو هێرشە بەهاوکاری پاشماوەکانی قاعید و داعش و بەرەی نوسرە ئەنجامدا، بەڵام گەل و شەرڤانان بەرخۆدانێکی بێوێنەیان نیشاندا و بەهۆی شکستەکانیەوە دەوڵەتی تورک بێبەزەییانە چەکی قەدەغەی بەکارهێنا و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی لە ژن و منداڵ کۆمەڵکوژ کرد و چەند شار و گەڕەکی بەتەواوی خاپوور کرد.
(ئۆپەراسیۆنی تاریکی) ١١ی ئاداری ٢٠١٨ دەستی پێکرد پاش ماوەیەک کۆتایی هات
(ئۆپەراسیۆنی پەنجە) ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ دەستی پێکرد و پاش ماوەیەک کۆتایی هات
(ئۆپەراسیۆنی چڕنوکی هەڵۆ) ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و پاش ماوەیەک بەتێکچوونیان لە حەفتەنین کۆتایی هات
لەم دوو ئۆپەراسیۆنەی دواییدا سوپای تورک ژمارەیەکی زۆری لە پاشماوەکانی داعشی لە سوریا و عێراقەوە هێنایە باشووری کوردستان و لە خواکوڕک تا حەفتەنین بەکاریهێنان.
(ئۆپەراسیۆنی چڕنوکی هەڵۆ2) لە ١٠ی ئەم مانگەوە بۆ سەر ناوچەی گارا دەستی پێکرد و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەری پلەباڵاتی تورک کوژراون.
لەم چوار ئۆپەراسیۆنەی دواییدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەهەموو ئیمکانی چەکداری، هەواڵگری، تەکینکی و لۆجستیکی هاوکاری سوپای تورکی کردووە و ژمارەیەکی زۆریش لە هێزی ڕۆژ بەجل و بەرگی سەربازی تورکەوە بەشداریان کردووە.
ئەهەموو ئەو هێرش و ئۆپەراسیۆنانەدا سەدان هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون، بەڵام بۆ یەک جاریش حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی نەکردووە و لەگەڵ بێدەنگیدا هاوکاری تورکیایی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button