رێباز حەملان:

ئەگەر كێشە دروست نەبێت هەموو 30 رۆژ جارێك موچە دابەش دەكرێت

لڤین:

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداد بڕێك پارە مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات، بەبێ لێبڕین موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

رێباز حەملان، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24 رایگەیاند: لەئێستادا بەرێژەیەكی بەرچاو داهاتی ناوخۆ زیادیكردووە، هەركاتێكیش داهات زیاد بكات دەتوانرێت موچە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا و بەبێ لێبڕین دابەشبكرێت.

ناوبراو روونیكردەوە “لەئێستادا داهاتی مانگانەی نەوت زیاتر لە 250 ملیار دینارە، داهاتەكانی ناوخۆش زیاتر لە 250 ملیار دینارە، ئەو رێژەیەش بەردەوام بەرزدەبێتەوە، یەكێك لە هۆكارەكانیش رێكخستنەوەی باجەكانە كە حكومەتی هەرێم دەستیپێكردوە”.

حەملان وتیشی: لێبڕینی موچە بەپێی داهاتی بەردەستی حكومەتە، لەكاتێكیشدا ئەگەر لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوین و مانگانە لەچوارچێوەی یاسای بودجەدا پارە رەوانەی هەرێم بكرێت، ئەوا بەبێ لێبڕین و بەتەواوەتی موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت كە سكرتێری ئەنجومەنی وەبەرهێنانیشە وتیشی: ئەگەر هیچ گرفت و كێشەیەكی تەكنیكی دروستنەبێت، لەم مانگەوە 30 رۆژ جارێك موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button