عالیە نسەیف سوکایەتی بەزمانی کوردی دەکات

وەرگیراوە لە فەیسبوکی لەتیف شێخ مستەفا
عالیە نسەیف سوکایەتی بەزمانی کوردی دەکات و کەس نیە وەڵامی بداتەوە
عالیە نسەیف پەرلەمانتارێکی بەرەگەز شیعەی شۆڤێنیەو سەردەمی بەعس بەعسیەکی پلە باڵا بوەو مەشمول بوە بە رێو شوێنەکانی ریشەکێش کردنی بەعس و ئەیاد عەلاوی بە پارەیەکی زۆر رزگاری کرد ، لە دوای روخانی بەعسیشەوە شۆڤێنی و تائیفیشە، لەساڵی ٢٠٠٥ ەوە پەرلەمانتارەو بە دژایەتی کورد ناسراوە وەک نەتەوە نەک تەنھا دژایەتی لایەنی سیاسی.
دوا لێدوانی لە پەیجی خۆی سوکایەتی بە زمانی کوردی دەکات و دەڵێ زمانێکی محەلیەو ، ھەجینی فارسیەو بۆتە ھۆی لاواز کردنی پاسەپۆرتی عێراقی و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات لەسەر پاسەپۆرتی عێراقی لای ببەن.
ئەم لێدوانەی جگە لەوەی سوکایەتیە بەزمانی کوردی پێشێلی ھەردوو مادەکانی ٤/ھ و ٧/ یەکەم ی دەستورە دەبێ پەرلەمانتاران لێی بێ دەنگ نەبن و داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن لێپێچینەوەی لەگەڵ بکات و ناچاری بکات بە ئیعتیزار ھێنانەوە.
بەڵام بەداخەوە پەرلەمانتارانی ئەم خولە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسێنەوە ھێندەی خەریکی یەکترن ئەوەندە ئاگایان لە بەرامبەر نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button