دەستەی دادوەری لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڕیارێکی نویی دەرکرد

لڤین:
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه بڵاوی كرده‌وه، تانه‌یه‌كی په‌سه‌ند كردووه له دژی بڕیاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و داوا ده‌كات كۆمیسیۆن ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێرداو به‌یه‌كه‌وه رابگه‌یێنێت.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌كهیان له 22ی مانگی رابردوو به كۆی ده‌نگ تانه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی په‌سند كردووه و بڕیاری ژماره (8)ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ته‌نها له‌پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری نابێ ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت پێش به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی گشتی رابگه‌یه‌ندرێت، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران به ئاراسته‌ی لایه‌نێكی سیاسی و ئاستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.