مەسرور بارزانی: پارتی پارێزەری دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستانە

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارتی دەیان ساڵە، هەمیشە چاوگەی هیوا و  پارێزەری ڕاستەقینەی دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستانە و فاکتەرێکی بەهێزی دڵنیایی و ئارامی و ئاوەدانییە.

لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلولەوە مەسرور بارزانی دەڵێت “یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی ئەیلوول، رێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئادار بوو، کە رژێمی بەعس ناچاربوو دان بە هەندێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت: دڵنیاین خەڵکی کوردستان متمانەی بەهێزی خۆیان بە پارتی و پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی دووپات دەکەنەوە.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی :

ئەمڕۆ لە شەستەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر،  بەڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانەی کوردستان دەکەینەوە، کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستانەوە، بەشداربوون لەو شۆڕشە سەرتاسەریەی کوردستان، کە چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی بەدەستهێنا.

یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، يادكردنەوەی مێژووی بەرگری و تێکۆشان و قوربانیدان و داکۆکیکردنی گەلی کوردستانە لە بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و مافە ڕەواکانی. هەرچەندە گەلی کوردستان، هەمیشە لەگەڵ ڕێگەچارەی ئاشتییانە و گفتوگۆ بووە بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزیشەوە، بەرگری لە مافەکانی کردووە، کە سەرەنجام بەهۆی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانەوە، یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی ئەیلوول، رێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئادار بوو، کە ڕژێمی بەعس ناچاربوو دان بە هەندێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەردەوامە لە ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە ڕێبەرایەتیکردنی گەلی کوردستان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. پارتی دەیان ساڵە، هەمیشە چاوگەی هیوا و  پارێزەری ڕاستەقینەی دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستانە و فاکتەرێکی بەهێزی دڵنیایی و ئارامی و ئاوەدانییە.

بۆیە لە سەروەختی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، دڵنیاین خەڵکی کوردستان متمانەی بەهێزی خۆیان بە پارتی و پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی دووپات دەکەنەوە، تا درێژە بە کاروانی ڕابەرایەتیکردنی گەلی کوردستان بدات، لە پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و ئایندەیەکی گەش و کوردستانێکی بەهێزدا.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

11ی ئەیلوولی 2021

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button