ئەمڕۆ ساڵیادی رووداوەکانی11 سێپتەمبەرە

لڤین:
ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری شاری نیویۆرکی ئەمەریکا تێدەپەڕێت دوای ئەو ھێرشانە ئەمریکا ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان.
ماوەی 20ساڵ ئەمریکا لەو وڵاتە مایەوە، بەلام لە کۆتایدا و لە مانگی رابردوو لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیەی کە شەڕی دەکرد رێکەوتنی کرد و کشایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بارەی رووداوەکە دەڵێت “11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریکای بە ئاگا هێنا”.
ئەنتۆنی بلینکن، وتیشی: لە عێراق و ئەفغانستان، بۆ دووبارەنەبوونەوەی حەو رووداوانە هەزاران سەرباز و دیپلۆماتکاری ئەمەریکی گیانی خۆیان بەخشی”.
لە 11ی سێپتێمبەری ساڵی 2001، دوو فڕۆکە هێرشیان کردە سەر دوو تاوەری بازرگانی لە شاری نیویۆرک، بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و 25 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەو رووداوەش ئەمەریکا رێکخراوی قاعیدە کە ھاوبەشی بزوتنەوەی تاڵیبان بوو لە ئەفغانستان تاوانبارکرا ھەربۆێە هێرشی بۆ سەر گرووپە توندڕەوەکان ئەنجامدا.
لە کۆتایدا دوای 20 ساڵ لە مانەوە لە مانگی رابردوو دەستیکرد بە کشانەوەی ھێزەکانی و ئەو حکومەتەشی لەو ماوەیەدا پشتیوانیکرد زۆر بە زووی تێکشکا و سەرکردەکانی وڵاتیان بەجێ ھئشت.