ئاسایشی سلێمانی: کۆمپانیایەکی ئەھلی بێ ئاگاداری و مۆڵەت ھێزی چەکداری دروست کردوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای ئەمنی (TALON) پابەندی رێنماییەکانی پەیوەست بەکاری کۆمپانیا ئەمنییەکان نەبوە هەستاون بەپێکهێنانی هێزێکی 89 کەسی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی دەزگا ئەمنییەکان.

دوێنێ پێنجشەممە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی چونە سەر هەردو کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان و گروپی کۆمپانیاکانی فاروق لەشاری سلێمانی،  ئەو کات هێزەکانی ئاسایش باسیان لەوەکرد هەواڵیان پێدراوە کە “چەکی نایاسایی” لە کارگەکەدا بونی هەبوە.

ئەمڕۆ ( هەینی، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، “رۆژی 9-9-2021 تیمێکی بەشی چاودێری و پشکنینی کۆمپانیا ئەمنییەکان بە هاوکاری بەشی جموجوڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کۆمپانیای تالۆن (TALON) یان بەسەرکردەوە و دەرکەوت کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبوە بە رێنماییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” کۆمپانیاکە هەستاوە بە پێکهێنانی هێزێکی 89 کەسی بێ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان و سێ خولی راهێنانی سەربازی و چەکی بۆ کردونەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکردوە، “کۆمپانیای تالۆن (TALON) هەستاوە بە بەکارهێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ وەک پێگەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازی بەو هێزە دور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان، هەروەها هێزەکانی ئاسایش لە کاتی پشکنیندا دەستیان بەسەر 120چەکی جۆراوجۆر و 280 مەغزەنی فیشەکدا گرتووە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button