مەترسی بۆ سەر کارەبای گەرمیان و سلێمانی دروست دەبێت

لڤین:
وەزارەتی کارەبای ھەرێم بڵایکردەوە “ماوەیەکە کۆمەڵە کەسێکی نەفس نزم، لە سنوری ناوچەی سەنگاو ئاسنی ئەو تاوەرانە دەدزن کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە”.
وەزارەتەکە دەشڵێت”ئەم کردەوە ناشیرینە، سەرەڕای زیانی مادی کە بە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، دەبێتە هۆی کەوتنی تاوەرەکان، کە بەهۆیەوە نیوەی سلێمانی و گەرمیان بێ کارەبا دەبن”.
لەزاری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکراون و داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکات کاری جدی بۆ بنەبڕکردنی ئەم دیاردەیە بکەن، چونکە تاوانێکە دەرهەق سلێمانی و گەرمیان دەکرێت.