ئیدارەی راپەڕین لە بارەی گردبوونەوەی خەڵکی بالیسان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

ئیدارەی ڕاپەڕین لەبارەی داواکاری و گردبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی هاوڵاتیانی سنوری ناحـیەی بالیسان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین.

ئیدارەی راپەڕین ئاماژەی بە گردبوونەوەی هاوڵاتیان لە سنوری ناحیەی بالیسان کردووە کە داوا دەکەن ڕێگاکەیان بۆ چاک بکرێت و لەو بارەیەوە دەڵێت: بەپێی ئەو ئیمکانیاتەی لەبەردەستمان بوو، بەشێک لە ڕێگای نێوان سەرووچاوە و گونـدەکانی سنوری خـۆشناوتی چاککراوە، بەڵام بەمـەبەستی چاکترکردن و باشتر کردنی ڕێگاوبانەکان هەر ئەم ساڵ لـەلایەن بـەڕێــوەبـەرایەتی پـاراسـتن و چــاککردنی ڕێگاوبانی ڕاپـەڕین دەرخــستەی پێـویست ئامـادەکراوە و ئاڕاســتەی وەزارەتی ئـاوەدانکـردنەوە کراوە، لـەوێـشەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

باسی ئەوەشی کردووە “بەپێی بەدواداچوونەکەنیشمان ڕەزامەندی مەبدەئی کراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگـاکە، بەهۆی بـوونی هەندێک کەم و کورتـیش لە دەرخــستەکە جارێـکیتر ئاڕاسـتەی وەزارەتـی ئاوەدانکردنەوە کراوەتەوە و بڕیارە سبەی بگاتەوە بە ئەنجوومەنی وەزیران”.

وتوشیەتی “بەڵێنیش دەدەین له زووترین کاتدا چاککردنی ئەم ڕێگایە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە ئومـێدیشمان وایە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هـەرێمی کوردسـتان بەپیر داخوازی و داواکاریەکانی ئەم سنورەوەبێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button