بەرەی بەرگری ئەفغانستان ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ راگرتنی شەڕ

لڤین:

بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان رەزامەندی دەربڕیوە بۆ راگرتنی شەڕ لەگەڵ تاڵیبان.

پێگەی بی بی سی فارسی رایگەیاند هێزەکانی تاڵیبان بەردەوامن لە هێرش بۆ گرتنی پەنجشیر لە باکوری کابول، بەڵام بەرەی بەرگری نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد مەسعود ڕایگەیاند پیسوازی لە داواکەی زانایانی ئەفغانی / ئەنجومەنی پاستۆرەکان بۆ راگرتنی شەڕ پەسەند دەکەن.

ئەنجومەنی زانایانی ئەفغانی رایگەیاندبوو ئەم جەنگە بناغەی “شەریعەتی” نیە، بۆیە بانگهێشتی ڕاگرتنی شه ڕ له هه ردوو لادەکەین.

دوای ئەوەش لە بەیاننامەیەکدا ئەحمەد مەسعود سەرۆکی بەرەی نیشتیمانی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردووەتەوە پێشوازی لە رای زۆرینەی زانایان  دەکات و پشتیوانی تەواو لە بانگەوازی زانایانی ئایینی دەکات و هیوا دەخوازێت گروپی تاڵیبان پابەند بێت بەو داوایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button