سەیوان عەلی: چوار هەفتەی سەرەتای ئەمساڵ بۆ قەرەبووی خویندنی پارە

لڤین:

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئاستی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان جیاوازە لە عێراق و دەشڵێت چوار هەفتەی سەرەتای ئەمساڵی دەواممان داناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ساڵی رابردوو.

سەیوان عەلی، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە 14/09 دەکرێتەوە “له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مامۆستایان پێكوته‌ی دژ بە کۆرۆنا وه‌ربگرن ئێستا له‌ هه‌ولێردا سەنتەری تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان كراوه‌ته‌وه‌ و من پێشبینی ده‌كه‌م له‌هه‌موو شاره‌كاندا بكرێته‌وه‌”.

وتیشی ‌تا ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار مامۆستا ئه‌و پێكوته‌یان وه‌رگرتووه‌ ژماره‌كه‌ به‌ره‌و زیاتریش ده‌ڕوات “تائێستا نه‌كراوه‌ به‌ مه‌رج به‌ڵام داوامانكردووه‌ کە هه‌موو مامۆستایان پێكوته‌كه‌ وه‌ربگرن”.

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “هیچ ڕێگریه‌كی ئه‌سته‌می وانابینم كه‌ نه‌توانین به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وین، پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی جوان بتوانین ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانیش كراوه‌”.

باسی لەوەشکرد “چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو، ئه‌وه‌مان داناوه‌ له‌ به‌رنامه‌ی خۆماندا كه‌ ئه‌مساڵ قه‌ره‌بووی ساڵه‌كانی پێشوو بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانیین به‌ چوار هه‌فته‌ هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه‌، قه‌ره‌بوویه‌كی باش ده‌بێت”.

بریکاری وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە هەرێمی کوردستان و عێراق هاوشێوە بن لەو ڕووەوە د.سەیوان عەلی دەڵێت “ساڵی پار له‌عێراقدا بۆ نموونه‌ ده‌یڵێم 17 ڕۆژ ده‌وام كراوه‌ به‌ڵام لای ئێمه‌ توانیومانه‌ ده‌وامی پۆلی 12 به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوه‌تی بكرێته‌وه‌ و پڕۆگرامەكه‌ ته‌واو بكه‌ن پۆله‌كانی تریش ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیه‌ك هه‌بوو بێت ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا بووه‌، من به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌كو سه‌یوان به‌روارد له‌نێوان عێراق و كوردستاندا ناكه‌م”.

ئەوەشی وت” ئێمه‌ خۆمان ده‌زانین چی ده‌كه‌ین و ده‌زانین له‌ عێراقیش چی ده‌گوزه‌رێت UNICEF یش له‌ئێمه‌ تێده‌گات كه‌ شێوه‌ی ده‌وام كردن لای ئێمه‌ جۆرێكه‌ و له‌ به‌غدادیش جۆرێكی تره‌ كواڵتی په‌روه‌رده‌ له‌وانه‌یه‌ له‌خواستی ئێمه‌دا نه‌بێت ئێستا به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی كواڵتی په‌روه‌رده‌ ورده‌ ورده‌ بگه‌یەنینه‌ ئاستی وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كانیش به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button