کۆنگرەکەی بەغداو سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ ھەرێم

. سەردانی ئەم جارەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ھەرێم، ھاوکاتبوو لەگەڵ گرێدانی کۆنگرەکەی بەغد.، کەلەبنەرەتدا بیرۆکەکە ھی فەڕەنسا بوو عێراقیەکان بە دەستکاریەوە ئەنجامیان دا. بەش بەحاڵی خۆم وادەبینم کۆنگرەکە بە شێوەیەکی گشتی لەقازانجی کورد نەبوو، ئەویش لەبەر چەند خاڵێك، لەوانەش:
١-جەختکردنەوەیەکی ھەرێمی ونێودەوڵەتی بوو لەسەر مانەوەی عێراق بەم جۆرە داڕزاوەی ئێستایەوە،بێ بوونی ھیچ ئاسۆیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بونیادیەکانی.
٢- وێنای جەختلێکراوەی عێراق لەکۆنگرەکەدا وێنەی دەوڵەتێکی ناوەندی بوو.
. ٣-ناوی کوردوھەرێمی کوردستانی زۆر تێدانەبرا.
ھەموو ئەوەش وادەکەن کورد بەوێنە راستەوخۆکانی کۆنگرەکە دڵخۆش نەبێت، بابە فەرمیش پشتیوانی لەکۆنگرەکە بکات، بەوجۆرەی لەسەر زاری سەرۆکی ھەرێمەوە گوێمان لێ بوو. چونکە ئەولێدوانە پێش ئەوەی باسی کۆنگرەکە بێت، بەشێ بوو لەموجامەلەو ڕێ وڕەسمی پێشوازیکردن لەسەرۆکی فەڕەنسا وپشتوانیکردن لەو. لێرەشەوە، کاتێك سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆنگرەکە دێتە ھەولێر، دەخوازێت چەند پەیامێك بگەیەنێت لەوانەش:
١— بەرەنجامەکانی کۆنگرەکە لەسەر حسابی کوردوھەرێم نابن؟
٢- بەغدا لەسەر زەوی وبەواقیعی نەك بەفەرمی، توانای نوێنەرایەتیکردنی ھەموو پێکھاتەکانی ولەوانەش گەلی کوردستانی باشوری نیە.
٣- ڕێزگرتن ودرێژەدان بەڕەچاوکردنی تایبەتبونی دۆخی ھەرێم وکوردی باشور.
بایەخی سەردانەکە جگە لە دووپاتکردنەوەی دۆستایەتی وپشتیوانی بۆھەرێم وگرنگبوونی کورد لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ فەرەنسا، لەوخاڵانەی سەرەوەدا بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button