سوکایەتی کردن بە ئیسلام، فۆرمێکی تری سوکایەتیکردن بە کورد

لەم ڕۆژانەداو لە سەروبەندی نەورۆزدا، شایەتی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بووین، کە کاڵفامێ زۆر نالێپرسراوانە، ھێرش دەکاتە سەر ئیسلام و سوکایەتی بە سەرکردەی موسلمانی جیھانیی کورد، سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات ؟!!
لێرەدا ئەم ڕووداوە دەکەینە دەرفەت بۆ جەختکرنەوە لەم خاڵانەی خوارەوە:
١- ھەموو سوکایەتیکردنێك بە ئیسلام و ڕەمزەکانی، بە حوکمی ئەوەی:
ا- ئاینی ٩٥/ ی کوردەواریە.
ب- ڕەھەندێکی سەرەکی و گرنگی مێژوو و ناسنامەو کەسێتی نیشتیمانیی کوردستانییە.
ج- سوکایەتیکردنە بە کوردو مێژوو و فەرھەنگ و ناسنامەکەی.
لەم ڕووەشەوە خۆشاردنەوە لەژێر پەردەی کوردایەتی و ھیچ دروشم و پاساوێکی تر، تکا بۆ ھیچ کەس و ناوەندێك ناکات.
٢- سوکایەتی پێکردن ڕەخنەو گومانی زانستی نیە، ت اداوابکرێت بە گفتوگۆو وەڵامی زانستی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو تاوانە! تاوانیش کاری یاسا ودادگایە لێپێچینەوەی دەربارە بکەن و کۆمەڵگە دڵنیابکەنەوەو سنور بۆ کاردانەوە شیمانەکراوە نەخوازراوکانی دابنێن.
٣- دەربارەی ئەم کەیسە، دەکرێت دوای ڕاگیرکردنی یاسایی پزیشکێکی دەرونی و ئیسلام ناسێ بۆ لای بنێردرێت بۆ بەندیخانە، بۆ ئەوەی ئەگەر سەلما کەم و کورتی عەقڵی و دەرونی نیە، پسپۆڕە ئیسلامییەکە یارمەتی بدات بۆ ڕزگاربوون لەو گرێ و بەرچاو لێڵیانەی خستویانەتە دۆخێکی لەم جۆرەوە.
لە ھەموو حاڵەتێکیشدا، داوای لێبوردن کردن لە موسوڵمانانی گەلەکەی کورترین و باشترین ڕێگەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵە گەورەو قێزەونەی ئەنجامی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button