لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دراوسێکان نوێنەریان دەنێرن

لڤین:  

لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە شاری بەغدادی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، میوانێکی هەرە باڵای دیدارەکەش سەرۆکی فەرەنسایە، سەرۆکی سوریا و تورکیا و ئێرانیش بەشداری تیادا ناکەن.  

ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە بەغداد ئامادە دەبن، چەند تەوەرەیەک گفتوگۆ دەکەن کە پەیوەستن بە دیپلۆماسییەتی عێراقی، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر گۆڕانی کەشوهەرا و ئابوری و سیاسی.

لە دوای 2003ـەوە یەکەمجارە کە لووتکەیەکی بەم شێوەیە گەورە بەڕێوەببات مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەر پێنج وڵاتە دراوسێییەکەی عێراقی کردووە ئەوەش نیشانەی باسی پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ دراوسێکانی.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت “کۆنفرانسی بەغداد بۆ هاوکاری و هاوبەشی، کە بە بەشداری فراوانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، رەنگدانەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەرێنیی عێراقە کە دەرگاکانی خۆی بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ هەموو هاوڕێیەکانی کردووەتەوە”.

تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی سەرۆک کۆماری میسر و شای ئوردن رایانگەیاندووە کە بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.

هەرچەندە داواکاری بۆ ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا نێردرابوو، بەڵام بەشداری ناکا، بەشار ئەسەدیش بە نامەیەک هۆکاری بانگهێشت نەکردنی بۆ روونکراوەتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا تاکە سەرکردەی باڵای دەرەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار دەبێت، ئەوە جگە لەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێرانیش ئامادە نییە بەشداری بکات، بەڵام وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە ئێستادا لە بەغدادە بۆ بەشداری کردن لە لوتکەکە.

ئەوە جگە لەوەی ئەمڕۆ شێخ سەباح خالید حەمد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت و شاندی یاوەری بەرەو عێراق بەرێکەوتن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا.

هەر ئەمڕۆش شاندی قەتەر رووی لە عێراق کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە کە شاندەکەیان لەلایەن تەمیم حەمەد ئەلسانی سەرۆکایەتی دەکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button