ماکرۆن: بودجەیەکی تایبەتمان بۆ عێراق دیاریکردووە

لڤین:
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا رایگەیاند بودجەیەکی تایبەتیان بۆ سەقامگیری عێراق تەرخان کردووە و پشتیوانی وڵاتەکەشت بۆ عێراق راگەیاند.
ئیمانوێل ماکرۆن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەمانەوێت لە چەندین بواری جیاوازدا هەماهەنگی بکەین و سورین لەسەر هاوکارییەکانمان بۆ عێراق. ئاشکراشیکرد کە فەڕەنسا بودجەیەکی بۆ پشتگیری سەقامگیربوونی عێراق دابین کردووە.
سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لەوەکردەوە کە وڵاتەکەی “ژیانێکی باشترمان دەوێت بۆ خەڵکی ناوچە ڕزگارکراوەکان و پشتگیری هەوڵەکانی حکومەت دەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەیان”.
باسی لەوەشکرد، سەردانە یەک لەدوای یەکەکان لەنێوان هەردوولا بە ئاڕاستەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە، پێشوازی لەو پێشکەوتنەش دەکەین کە عێراق بەدەستی هێناوە و بڕیارە هەڵبژاردن ئەنجام بدات.