دامودەزگاکانی حکومەت رێکدەخرێنەوە دەسەڵاتیان بۆ شۆر دەکەرێتەوە

لڤین:

جێگری سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ بریكاری وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم پرسی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و چۆنییەتی گونجاندنییان لەگەڵ پێگەكانیان بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی چاكسازی حكومەت تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە‌ ئامادە‌بوونی سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ بریكاری وەزارەتەكان و سەرۆكی دەستەكانی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنییەتی ڕێكخستنەوەی كاروباری دامودەزگاكانی حكومەت لەسەر بنەمای شۆڕكردنە‌وە‌ و دیاریكردنی دەسەڵاتەكان و دروستكردنی پەیوەندی پتەوتر لەنێوانیاندا.

لە ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە،”جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، تیشكی خستە سەر گرنگی بەكارهێنانی تەواوی دەسەڵاتەكان بە هەماهەنگی وەزیرەكان لەسەر بنەمای یاسا و رێنماییەكان بۆ جێبەجێ كردنی پلانەكانی چاكسازی لەهەموو سێكتەرەكان”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پرسی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان كرد لەلایەن وەزیرەكانەوە و چۆنییەتی گونجاندنییان لەگەڵ پێگەكانیان بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی چاكسازی حكومەت”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” پێویستە سوود لە ئەزموون و توانای بریكارەكان و دەستەكان وەربگێرێت لە ئەنجومەنەكانی “ئابوری و  چاكسازی و نەوت و غاز و وەبەرهێنان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button