نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی

لڤین:

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى، دواى گەیشتنى بەنزینى پاڵاوگەى کار نرخى لیترێک بە نزینى نۆرماڵ لە شەش بەنزینخانە بۆ ٧٣٠ دینار دابەزیوە.

بەهمەن محەمەد، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ ) بەمیدیاکانی راگەیاندوە،” ئەمڕۆ بەنزینى کۆمپانیاى کار گەیەنراوەتە شەش بەنزینخانەى سلێمانى، بەمەبەستى دابەزاندنى نرخەکەى”.

سەبارەت بە جۆری بەنزینەکە و نرخەکەی ئاشکرای کردوە،” بەنزینەکە لەجۆرى نۆرماڵە و نرخى هەر لیترێکى بە ٧١٠ دینار دەدرێتە بەنزینخانەکان، ئەوانیش بە ٧٣٠ دینار دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان”.

بە پێی زانیاریەکان ئەو شەش بەنزینخانەی سلێمانی شوێنەکانیان دەکەوێتە،سەر ڕێگای عەربەت سلێمانی، تاسلوجە سلێمانی، بازنەی مەلیک مەحمود، ڕێگەی سليمانی شارباژێر، ( واتە دەروازەکانی شار و ناو سنتەری سلێمانی ).

جێگەی ئاماژە پیدانە ئەم لێدوانەی وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش وەزیری سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاند حکومەتی عێراقی ڕەزامەندی نیشاندوە بە ناردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزین ڕۆژانە، بەمەیش نرخی بەنزین لە ٢٣ی ئاب دادەبەزێت بۆ ٦٣٠ دینار، بەڵام هەتا ئێستە نرخەکەی هەر بە گرانی ماوەتەوە و دانەبەزیوە و حکومەتی عێراقیشی بەنزینی نەناردوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button