سنوری پێنجوین بۆردومانکرا

لڤین:
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌کانی تورکیا، بۆردومانی گونده‌كانی سنوری قه‌زای پێنجوێن کرد و زیانی بە جوتیاران گەیاند.
كاتژمێر 6:20 خوله‌ك به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌کی بێفڕۆكه‌وان گونده‌كانی ئۆمه‌ره‌سێنان، بناویان، ساڵیاوا، وریاوا، كانی میرانی بۆردومان کرد.
بە وتەی جوتیارانی ناوچەکە و ئەو فرتە ڤیدۆیانە بۆ لڤین نێردراوە بۆردومانەکە شوینی کاری جوتیارانیگرتووەتەوە و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری لە خەڵکی گوندەکانداوە.
هەرچەندە تورکیا بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەو بۆردمانە رانەگەیاندووە بەڵام خەڵکی ناوچەکە دەڵێن هێرشەکە بە مەبەستی گەریلاکانی پەژاک بووە کە لەو ناوچەیەدان.