تاڵیبان بڕیاری کوشتنی برای وەرگێڕێکی ئەمریکیەکانی دەرکردووە

لڤین:
تاڵیبان سزای لەسێدارەدانی بۆ برای وەرگێڕێکی ئەفغانی دەرکردووە کە تەنها رێیداوە براکەی بچێتە ماڵیان و لەلایان بمێنێتەوە.
پێگەی کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە ئەو کەسە تۆمەتباریان کردووە بە یارمەتیدانی ئەمریکا و دابینکردنی ئاسایش بۆ براکەی، کە وەک وەرگێڕێک بۆ هێزەکانی ئەمریکا خزمەتی کردووە.
کەناڵەکە دەڵێت، پەیامەکان تەنیا یەک نموونەن لەوەی کە چۆن ڕاستەوخۆ تاڵیبان هەڕەشە لەو ئەفغانانە دەکات کە لەگەڵ ئەمریکا کاریان کردووە، یان بۆ ئەندامانی خێزانی ئەو کەسانەی کە کاریان لەگەڵ کردوون، وایان لێدەکەن لە پاش دەست بەسەرداگرتنی تاڵیبان لە وڵات هەڵبێن.
ئەندامێکی پێشووی سوپای ئەمەریکا کە لەگەڵ وەرگێڕدا کاری کردووە، ڕووداوەکانی بۆ کەناڵەکە پشتڕاست کردەوە و وتی پەیامەکان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا گەیەنراوەتە برای وەرگێڕەکە.
نامەی یەکەم کە دەستنووسی زمانی پشتۆیە و ئاراستەی ئەو پیاوەی کردووە کە ئەندامبوونی تاڵیبانی ڕەتکردۆتەوە تیایدا هاتووە: تۆ تۆمەتباریت بە یارمەتیدانی ئەمریکییەکان و دابینکردنی ئاسایش بۆ براکەت کە وەرگێڕ بوو.
تۆڕەکە باسی پەیامی دووەمی تاڵیبانی کردووە بۆ ئەو کەسە و کە هۆشداریان پێداوە لە پابەندنەبوون بە داخوازیەکەی ئەوانەوە. دوای ئەوەش لەنامەی سێیەمدا کە چاپکراوە، تاڵیبان ئەو پیاوەی (برای وەرگێڕەکە) ئاگادارکردۆتەوە کە بەهۆی ئەوەی هۆشدارییەکانی پێشتری ڕەتکردۆتەوە بۆ ڕاگرتنی مامەڵە کردن لەگەڵیان و خزمەتکردنیان و چاوپۆشیان لە بانگکردنی کردووە کە لە دانیشتنێکدا دەربکەوێت، بۆ دادگایی کردن.
لە نامەی سێهەمدا ئاماژە بە بڕیارەکانیان کراوە و دەڵێت “بڕیارەکانی دادگا کۆتان و مافی ئەوەتان نییە کە ناڕەزایی دەرببڕن تۆ ئەم ڕێگایەت بۆ خۆت هەڵبژارد کە مردنی حەتیمیە”.
تاڵیبان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نامەکانیان ڕادەستی برای وەرگێڕەکە کردووە، کەناڵەکە وتویەتی نە ئەو پیاوە ئەفغانیە و نە هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی نەپارێزراون لەو هەڕەشانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
نامەکان کە بە زمانی پشتو نووسراوە و بۆ سی ئێن ئێن وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئینگلیزی مۆریان هەیە کە لەگەڵ ئەرشیفی تاڵیبان دەگونجێت،ئاماژەی بەوەشکردووە کە کارەکانی تاڵیبان پێچەوانەی ئەو لێدوانانەن کە لە هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید کردی، گروپەکە هەوڵ دەدات وێنەیەکی مامناوەندتری خۆی پێشکەش بە جیهانی دەرەوە بدات.