رەهێڵ فەرەیدون: رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا رووی لە دابەزینە

لڤین:
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر دابەزێت.
ڕەهێڵ فەرەیدون، دەڵێت پێشبینی دەکەین “ورده ورده ئه‌گه‌ر هۆکاری دیکه و ئاماژه‌ی دیکه و مه‌ترسی دیکه دروست نه‌بێت ئه‌م شه‌پۆله‌ی کۆرۆنا ورده ورده و به‌هێواشی ڕوو له‌داکشان بکات”.
ئەو بۆ پشتیوانی پێشبینیەکەی خۆی وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتردا بکه‌ین ده‌بینرێت که ڕێژه‌که که‌مێک دابه‌زیوه له 20% وه هاتۆته سه‌ر 14% بۆ 15% هەرچەندە هه‌ر له هه‌ڵکشاندایه به‌ڵام به‌شێوازی Flatو زۆر به‌خاوی داده‌به‌زێت.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی وتی “جگه له کۆڤید 19 و کۆڤید 20 و ئه‌مه‌شیان، ئێمه له‌ساڵی پاردا ڕاپۆرتێکمان بڵاوکرده‌وه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی کۆڤید 19 کاریگه‌ری له‌سه‌ر له 31-39 ساڵ بوو به‌ڵام کۆڤید 20 و ئه‌مجۆره‌شیان (دێلتا) ته‌مه‌ن ناخوێنێته‌وه واته دیاریکراو نییه بۆ ته‌مه‌نێکی دیاریکراو بۆیه هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه و مناڵ و گه‌وره‌ش توشده‌بێت ئەم جۆرەی کۆرۆنا(دێلتا) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا ده‌کات به‌رگری له‌شی چۆنه و لایه‌ن لاوازه‌کانی چیه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه نیشانه‌کانی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕدرێت و نیشانه‌ی زیاتری هه‌یه له‌چاو نیشانه‌ی جۆره‌کانی دیکه”.
سەبارەت بە ڕێژەی هاتنی ڤاکسین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، د.ڕەهێڵ فەرەیدون وتی”نزیکی مانگێک له‌مه‌وپێش به‌غداد پێیان ڕاگه‌یاندین و WHOش ئاگاداریان کردینه‌وه که گوژمه‌کان ورده ورده زیاد ده‌کات و دوو هێند ده‌بێت خۆشبه‌ختانه به‌رده‌وام هه‌فتانه دابین ده‌کرێت و له‌ناو ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی شاره‌کان دابه‌شی ده‌که‌ن”.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەشڵێت”ڕۆژمان ته‌رخان کردووه بۆ مامۆستایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه کاتێک قوتابخانه ده‌کرێته‌وه ڕۆژمان ته‌رخان کردووه بۆ فه‌رمانبه‌ران هیوادارین هه‌موو هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران و به‌تایبه‌تی مامۆستایان چونکه له په‌روه‌رده‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مناڵاندا ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بارودۆخ گونجاو بێت ئه‌وا له 14 -9 ده‌رگای قوتابخانه‌کان ده‌کرێته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر مامۆستایان هاوکارمان بن بچن ڤاکسین لێبده‌ن ڕۆژیان بۆ ته‌رخانکراوه ئه‌و کاته مسۆگه‌رتر ده‌بین یان دڵنه‌واتر ده‌بین که ڕێژه‌ی زیاتری ئه‌و توێژانه ڤاکسینیان لێداوه و بۆته‌هۆی زیاتر بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رگری گشتی له‌ناو لانی که‌م قوتابخانه‌کان و شوێنه‌کانی خۆیاندا.”
لەبارەی پێدانی ڤاکسین بە منداڵان د.ڕەهێڵ فەرەیدون ڕایگەیاند”بۆ مناڵان له هه‌رێمی کوردستان و لە عێراق له خوار 18 ساڵ ڤاکسین لێ‌نادرێت، لێره‌وله‌وێ هه‌ندێک سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌که‌ن هه‌وڵدراوه له 14-16 یش کراوه به‌ڵام تائێستا وه‌کو شێوازێکی فه‌رمی به‌ئێمه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه که له‌خوار 18 ساڵ به‌کاری بهێنیین.”